تبليغاتX
ناوندی روژهه لاتی ناویـــــــــــــــــن
ناوندی روژهه لاتی ناویـــــــــــــــــن
enestitoi rojhelat nasi
گرنگیی ژیئۆپۆلتیك‌و ژیئۆئیستراتێژیكی‌ كوردستان له‌ پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا

گرنگیی ژیئۆپۆلتیك‌و ژیئۆئیستراتێژیكی‌ كوردستان له‌ پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا

ن: دوكتور ئه‌سعه‌د ره‌شیدی‌ (دوكتورای‌ پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان)       و: ئه‌فراسیاب گرامی

گرنگیی ژیئۆپۆلتیك‌و ژیئۆئیستراتێژیكی‌ كوردستان له‌ مه‌سه‌له‌كانی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ سه‌دساڵه‌ی‌ رابردوو‌و به‌ربه‌یانی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مدا، روانین‌و سه‌رنجی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ زلهێزه‌كانی‌ جیهانی‌ بۆ لای‌ خۆی راكێشاوه‌. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ دوو ئیمپراتووری‌ مه‌زن له‌ ئورووپا (روسیه‌ی‌ تزاری‌)‌و له‌ ئاسیا (حكوومه‌تی‌ عوسمانی‌) به‌ ئاڵۆزی‌ له‌ پێوه‌ندییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ جیهانی‌‌و تووندكردنی‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كان نه‌ته‌وه‌یی له‌ وێنه‌ی‌ سێ‌ ئیدئۆلۆژیكی‌ ناسیونالیستی‌ به‌هێز (فارس، تورك، عه‌ره‌ب) له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناڤین یارمه‌تیده‌ری‌ بوون.

دامه‌زرانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌ به‌ پشتیوانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ بریتانیا‌و فه‌ڕانسه‌ دامه‌زران، دواتر بوونه‌ پاڵپشتی‌ بڕواپێكراو له‌ بوارخۆشكردنی‌ بواری‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌ سیاسی‌و نیزامی‌یه‌كان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ له‌ ناوچه‌دا.

ره‌وتی‌ درێژماوه‌ی‌ بیچمگیری‌ (شكل گیری‌) پڕ له‌ ئازار‌و ره‌نجی‌ "نه‌ته‌وه‌سازی‌" هه‌ر له‌ هه‌مان سه‌ره‌تاوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناڤین دا، حاشای له‌ فره‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و كولتووی‌ لێ‌كرد‌و ئامرازه‌اكانی‌ توند‌وتیژی‌، وه‌ك سه‌ره‌وه‌ری‌ خوازی‌ ره‌گه‌زی‌‌و زمانی‌ به‌ ئامرازێكی‌ كارامه‌‌و جێگای‌ باوه‌ڕ بۆ بناوانداڕشتنی‌ "پرۆژه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت سازی‌" له‌ ناوچه‌دا له‌به‌ر گرت.

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ عوسمانی‌، به‌شێكی‌ چووكه‌ی‌ له‌ ئه‌رمه‌نستان به‌ ئازادی‌ گه‌یاند، كه‌ له‌ په‌نای‌ شۆره‌وی‌دا توانی‌ له‌ نه‌مانی‌ ته‌واو ده‌رباز بێ‌. نه‌ته‌وه‌ دانیشتوه‌كانی‌ ئاسیایی نێوه‌ڕاست (گورجستان، ئازه‌ربایجان، توركمه‌نستان، كازاخستان) به‌ پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تگه‌لێكی‌ چووكه‌‌و "سه‌ربه‌خۆ" توانیان له‌ ئاسمیله‌كردن‌و توانه‌وه‌ له‌ كوره‌ی‌ سوتێنه‌ری‌ پاوانخوازی‌ سیاسی‌و نیزامی‌ توركه‌لاوه‌كان، رزگارییان بێ‌. ته‌نیا كوردستان به‌ جه‌سته‌یه‌كی‌ بریندار‌و دابه‌شكراو ‌و وه‌ك "چه‌مكێكی‌ جوغرافیایی‌" ‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ "ئه‌گزۆتیك" كه‌ گوایه‌ له‌ به‌شێكی‌ ئاناتۆلی‌دا نیشته‌جێن كه‌ درانه‌ ده‌ستی‌ چاره‌نووسه‌وه‌.

هه‌وڵه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ سیاسی‌و رۆشنبیری‌ كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م دا به‌ مه‌به‌ستی‌ پێكهێنانی‌ كوردستانێكی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌ره‌وڕووی‌ شكه‌ست بووه‌. ئه‌گه‌رچی‌ بزووتنه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ كورد له‌ به‌شه‌كانی‌ جیاوه‌بووی‌ كوردستان ناسیونالیزمی‌ كوردییان به‌هێز كرد، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ بافتی‌ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دواكه‌وتوو راگیراوی‌ كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ سوننه‌ت‌و داب‌و نه‌ریتی‌ روو له‌ نزمبوونی‌ ئابووری‌‌و قه‌رهه‌نگی‌ دامه‌زرابوو ‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ سه‌ركوتكارییه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ زاڵ به‌سه‌ر نیشتمانی‌ كوردستان دا، رێگه‌ی‌ بو په‌ره‌سه‌ندن‌و گه‌شه‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستانی‌ له‌ ناوخۆدا، به‌ره‌وه‌ رووی‌ دژواری‌ كرد‌و بووه‌ ئاسته‌نگ‌و له‌مپه‌ری‌ گه‌وره‌، كه‌ رێگری‌ رێگای‌ گه‌شه‌كردن‌و پێگه‌یشتنی‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ناسیونالیستی‌ كوردی‌ بوو.

بزاڤه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورده‌كان تا سه‌ره‌تای‌ نیوه‌ی‌ دوهه‌می‌ ده‌یه‌ هه‌شتای‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌م (به‌ هۆكاره‌كانی‌ سیاسی‌و مێژووی‌ دیاری‌كراو) ‌و له‌ كوره‌ی‌ گۆڕانكاری‌ ناوچه‌یی‌‌و جیهانی‌ نه‌یتوانی‌ له‌ به‌ستێنێكی‌ له‌بار‌و پته‌و بگه‌وێته‌ گه‌ڕ‌و به‌ بزووتنه‌وه‌گه‌لێكی‌ به‌ربڵا‌و، نه‌بوونی‌ دووربینی‌‌و نبوونی‌ ئیستراتێژیه‌كی‌ روون‌و به‌ ئه‌هرۆمی‌ گوشار بۆ سه‌ر چوارچێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌ ئاڵوگۆڕی‌ به‌سه‌ردا هات. هه‌رچه‌ند سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان‌و قوڵاییی‌ ئیستراتێژییه‌ك‌و هۆكاری‌ حه‌شیمه‌تیش، كوردستانیان له‌ دۆخێكی‌ هه‌ستیار‌و جیگای‌ سه‌رنج داده‌نێن، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌ قووڵه‌كانی‌ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دوای‌ ده‌ست پێ‌كردنی‌ شه‌ڕی‌ سارد‌و هه‌وڵ‌و به‌رخۆدانی‌ به‌رده‌وام، كاراكتێًره‌ سه‌ركییه‌كانی‌ جیهانی‌ دوته‌وه‌ره‌یی‌ (دو جه‌مسه‌ری‌) له‌ سه‌قامگیری‌ به‌راوردی‌ ده‌سه‌ڵات‌و پێداگری‌‌و جه‌خت كردن له‌ سه‌ر جێگیربوون‌و نه‌بوونی‌ گۆڕانكاری‌ له‌ سنووره‌ جوغرافیاییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناڤین، هیچكات كوردستانیان وه‌ك هۆكارێكی‌ سه‌ربه‌خۆ‌و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌‌و له‌ پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له‌به‌رچاو نه‌گرت.

رۆگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌و بناژۆیی‌ له‌ پێكهێنان‌و هه‌ڵبژاردنی‌ ئاوه‌ها سیاسه‌تگه‌لێك له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ زلهێزه‌كانی‌ جیهانی‌، ئاسایش‌و سه‌قامگرتوویی ناوچه‌ی‌ له‌به‌رچاوو گرتووه‌‌و گۆڕانكاری‌ قووڵی سیاسی‌و ئیستراتێژیكی‌ نابه‌وه‌ختیان به‌ پێویست نه‌ده‌زانی‌.

ناسه‌قامگیری‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌م دواییانه‌ی‌ ده‌یه‌ی‌ شه‌ست له‌ ئاسیا‌و ئه‌فریقا‌و ئه‌مریكای‌ لاتین بووه‌ هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ئێستعمار، به‌ڵام به‌شی‌ كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌م رووداوه‌ به‌رچاوانه‌دا، له‌به‌رچاونه‌گیراو‌و ته‌نیا له‌ ده‌یه‌ی‌ هه‌شتادی‌ زایینی‌‌و سه‌ره‌تای‌ له‌رزۆكی‌ له‌ پێكهاته‌‌و بناوانه‌ سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی‌ پێوه‌ندییه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا كه‌ رنگیی ژیئۆپۆلتیك‌و ژیئۆئیستراتێژیكی‌ كوردستان له‌ هاوكێشه‌كانی‌ ناوچه‌‌و جیهانی‌، سه‌ری‌ هه‌ڵًده‌دا.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ژیئۆپۆلتیكی‌ كوردستان

كوردستان خاكێك به‌  روبه‌رێكی‌ 450 كیلومتری‌ چوارگۆشه‌ له‌ رۆژئاوای‌ ئاسیادا هه‌ڵ‌كه‌وتووه‌. له‌ باكوره‌وه‌ له‌ گه‌ڵ قه‌فقاز له‌ سنووره‌كانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو، له‌ رۆژئاوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی‌ توركیه‌‌و له‌ باشووره‌وه‌ له‌گه‌ڵ سووریه‌‌و له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بۆ رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران ‌و باكوری‌ رۆژهه‌ڵاتی عێراق درواسێیه‌.

گرنگی‌ گرافیكی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ چیا به‌رزه‌كانی‌ ئارارات‌و زاگرۆس‌و زه‌نجیره‌ی‌ چیا گه‌وره‌‌و چووكه‌ له‌ په‌نای‌ یه‌كتردا، هۆكاره‌كانی‌ جوغرافیایه‌كی‌ تایبه‌تن، كه‌ له‌ درێژه‌ی‌ ساڵه‌كانی‌ به‌رده‌وام به‌ له‌مپه‌رێكی‌ گه‌وره‌ له‌ به‌ر رێگه‌ی‌ توانه‌وه‌و نه‌مانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ لایه‌ن "داگیركه‌رانه‌وه‌" سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌. هه‌روه‌ها روخساربه‌ندی‌ سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ، كه‌ له‌ رواڵه‌تی‌ گرووپه‌كان‌و تاقمه‌كانی‌ عه‌شیره‌‌و فئوداله‌كانی‌ كورد ده‌رهاتبوو، له‌مپه‌رێكی‌ دیكه‌یه‌ كه‌ پێكهاته‌و شووناس (هویت)ی‌ كوردی له‌ نه‌مانی‌ ته‌واوی‌ به‌ دوور ده‌كرد.

به‌رینی‌ ژیئۆپۆلتیكی‌ كوردستان كه‌ به‌ به‌ربڵاوی‌ خاك‌و دانیشتوانی‌ زیاتر له‌ 35 میلیۆن‌و هه‌روه‌ها به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ره‌وشێكی‌ هه‌ستیار‌و چوارچێوه‌یه‌كی‌ ژئۆئیستراتێژیكی‌، هه‌ڵ‌كه‌وتن له‌ چوار یه‌كه‌(واحد)ی‌ سیاسی (ئێران، توركیه‌، عێراق، سوریه‌)  كه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌ نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا خاوه‌نی‌ گرنگییه‌كی‌ دیاری‌ سیاسی‌و ئابوورین ، ئێعتباری‌ ژئۆپۆلتیكی‌‌و ژئۆئیستراتێژیكی‌ كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

هۆكاری‌ زیندوو له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌مان واتایه‌دا، بوونی‌ چاوگه‌ سرووشتی‌‌و ژێرزه‌ویینه‌كان نه‌وت، ئاسن، مسن، كرۆم، كوردستانی‌ كردۆته‌ وڵاتێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌مه‌وه‌ سه‌رنج‌و روانینی وڵاتانی‌ پێشه‌سازی‌ جیهانی‌ بۆ لای‌ خۆی راكێشاوه‌. "كانگای‌ كرۆم" كه‌ له‌ نێوان رێگه‌ی‌ "دیاربه‌كر‌و (لانك)" هه‌ڵكه‌وتووه‌ یه‌كێ‌ له‌ گه‌وره‌ترین كانگاكانی‌ كرۆمی‌ جیهانه‌ كه‌ به‌رهه‌می‌ به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ 832000ته‌ن، توركیه‌ له‌ ساڵی‌ 1967 به‌ دوای‌ یه‌كیه‌تی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێَشوو له‌ په‌له‌ی‌ دووهه‌می‌ ره‌نێوهێنانی‌ ئه‌م مادده‌ ژێرزه‌وینه‌یه‌. به‌ پیچی‌ راپۆرتی‌ هاریكارییه‌كانی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ئابووری‌ (OECD) له‌ ساڵی‌ 1967 ره‌نێوهێنانی‌ (تولید) ئاسن له‌ "دیوریگی" كوردستانی‌ باكوور، نزیك به‌ 5/1 میلیۆن ته‌ن بووه‌. ده‌رهێنانی‌ مس له‌ دیاربه‌كر له‌ ساڵی‌ 1970 دا نزیك به‌ یه‌ك میلیۆن ته‌ن‌و ره‌نێوهێنانی‌ نه‌وت له‌ شوینه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ نه‌وتی‌ دیاربه‌كر ‌و سیرت به‌ 4 میلیۆن ته‌ن]به‌رمیل[ گه‌یشتووه‌.

هه‌ڵ‌كه‌وتوویی‌ كوردستان له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی‌ دوو چۆمی‌ گه‌وره‌ی‌ دیجله‌و فۆرات به‌ تایبه‌ت گه‌روه‌بوونه‌وه‌ی‌ "كێشه‌ی‌ ئاو" كه‌ ساڵانێكه‌ بۆته‌ یه‌كێ‌ له‌ هۆكاره‌ پێكهێنه‌ره‌كانی‌ ئاڵۆزی‌ نێوان پێوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان‌و دیپلۆماتیكی‌ سوریه‌‌و توركیه‌، فاكته‌رێكی‌ دیكه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ‌ له‌ داهاتوودا رۆڵ‌و گرینگی ژیئۆپتیكی كوردستان له‌ ململانێكانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناڤین پتر بكا. هه‌روه‌ها ده‌بێ‌ به‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ به‌رچاوی‌ نه‌وتی‌ "باكو ـ جیحان" ئاماژه‌ بكه‌ین كه‌ به‌شێكی‌ به‌رچاوی‌ هێڵه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ خاكی‌ كوردستانی‌ باكوردا تیده‌په‌ڕێ‌. به‌ رێكه‌وت نیه‌ كه‌ جیا له‌ به‌هێزبوونی‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ كوردستانی‌ باكور به‌شێكی‌ گوشاره‌ سیاسی‌و دیپلۆماسییه‌كانی‌ یه‌كیه‌تی‌ ئورووپا ده‌خرێته‌ سه‌ر ئانكارا، سه‌رچاوه‌ له‌ ناجێگیربوونی‌ هه‌میشه‌یی‌ رێژیمی‌ توركیه‌یه‌ كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی‌ كورده‌كان سه‌رقاڵی‌ خۆی كردوه‌‌و له‌ رۆگه‌ی‌ ئاسایشی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ كۆمپانیا گه‌روه‌كانی‌ نه‌وتی‌ نیه‌، كه‌ خوازیاری‌ ئاڵۆزی‌‌و قه‌یرانی‌ له‌ ره‌وتی‌ راگواستنی‌ وزه‌ له‌ توركیه‌وه‌ بۆ ئورووپا نین.

بوونی‌ سه‌رچاوه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات (ئێران)، هه‌ڵ‌كه‌وتوو له‌ "نه‌فت شای كرماشان"‌و په‌ره‌سه‌ندنی‌ سه‌رچاوه‌ سورووشتییه‌كان، به‌ تایبه‌ت زه‌وییه‌له‌باره‌كان بۆ وه‌رزێری‌ (كشاوه‌رزی‌)‌و ئاژه‌ڵداری‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ گرنگه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ ئابووری‌ كوردستانیان پێكهێناوه‌.

دۆزینه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌ شاره‌كانی‌ كه‌ركوك‌و موسڵ له‌ باشووری‌ كوردستان (عێراق)‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ وه‌ك: هه‌رزان بوون‌و ئاڵۆزییه‌كان‌و قه‌یرانه‌كان درێژه‌دار له‌ پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ كۆتای‌ شه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانی‌، له‌نده‌ن‌و ئانكارا له‌سه‌ر ده‌ستڕاگرتن به‌سه‌ر نه‌وتی‌ كوردستان خسته‌ ململانێ‌وه‌.

بزاڤه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ كورد

له‌گه‌ڵ به‌ستنی‌ په‌یماننامه‌ی‌ لۆزان له‌ 24ی‌ ژوئیه‌ی‌ 1923‌و دواتر رێكه‌وتنه‌كانی‌ نێوان توركیه‌‌و بریتانیا له‌سه‌ر "دانی‌ 10% له‌ داهاتی‌ نه‌وه‌تی‌ كه‌ركووك به‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیه‌، "كه‌مال مسته‌فا" له‌ كێشه‌كانی‌ خاكی‌ كوردستانی‌ عێراق، به‌ تایبه‌ت كه‌ركوك چاوپۆشی كرد. یه‌كێ‌ له‌‌و هۆكاره‌ گرنگ‌و زه‌ق‌و به‌رچاوانه‌ی‌ كه‌ بریتانیا‌و فه‌ڕانسه‌ی‌ له‌ به‌دواداچوونی‌ سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان راوه‌ستان، رێككه‌وتنی‌ توركیه‌ له‌ باره‌ی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركووك بوو، كه‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ "لۆزان"ی‌ پێكهێنا بوو. له‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌ كوردستان به‌ فه‌رامۆشی سپێردرا‌و له‌ به‌نده‌كانی‌ 63‌و 64ی‌ په‌یماننامه‌ی‌ "سێڤه‌ر" كه‌ له‌ 10ی‌ ئووتی‌ 1920 واژۆ كرابوو ناو نه‌هێنرا. له‌ به‌ندی‌ 63ی‌ په‌یماننامه‌ی‌"سێڤه‌ر" به‌ روونی‌ باس له‌ خودموختاری‌ كوردستان ده‌كرێ‌.

به‌ندی‌ 62: كومسیۆنێك كه‌ له‌ "قه‌سته‌نته‌نییه‌" كۆبوونه‌وه‌ی‌ ده‌بێ‌‌و به‌ رێكی‌ پێكهاتوو له‌ سێ‌ بناغه‌ی‌ په‌سه‌ندی‌ ده‌وڵه‌تگه‌لی‌ بریتانیا‌و فه‌ڕانسه‌‌و ئیتالیایه‌، ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ له‌ (رێكه‌وت)ی‌ پێكهاتنی‌ په‌یماننامه‌ به‌رده‌ست گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ خودموختاری‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ فۆرات، باشووری‌ سنووری‌ باشووری‌ ئه‌رمه‌نستان، كه‌ دواتر دیاری‌ ده‌كرێ‌، ‌و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی‌ باكوری‌ سنووری‌ توركیه‌ له‌ گه‌ڵ سووریه‌‌و "بین النهرین"، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ بڕگه‌ی‌ (2ـ 3ـ 27) دیاری‌ كراوه‌، ته‌یار بكرێ‌.

هه‌وڵی‌ كۆمه‌ڵگای‌ رۆشنبیری‌ كورد له‌ كۆتای‌ شه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانی‌، كه‌ له‌ رۆگه‌ی‌ باشتربوونی‌ بارودۆخی‌ سیاسی ـ كۆمه‌لایه‌تی‌ ‌و كولتووری‌ كوردستان ده‌هاته‌ ئاراوه‌، به‌ ناكامی‌‌و دڵساردی‌ به‌ره‌وڕوو بوو. بزووتنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ چه‌كدرانه‌ی‌ به‌شه‌كانی‌ باكوری‌ كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی‌ شێخ سه‌عید پیران (1925)، شێخ مه‌حموود به‌رزنجی‌ له‌ كوردستانی‌ باشوور (1919 ـ 1922)، سمكۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان (1920) نه‌یانتوانی‌ كێشه‌ی‌ كورد بكه‌نه‌ كێشه‌یه‌كی‌ نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی‌، كه‌ گه‌ڵاڵه‌و چاره‌سه‌ریه‌كه‌ی‌ ـ جیا له‌ به‌هێزبوونی‌ ده‌رونی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئازادیخوازه‌كانی‌ كورده‌كان ـ له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌رایی‌‌و پێوه‌ندییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ جیهانی‌ شیاوی‌ تێگه‌یشتنێكی‌ قووڵ بێ‌.

یه‌كه‌مین كۆماری‌ كوردستان كه‌ به‌ كۆماری‌ سووری‌ ناوزه‌د كرا، له‌ ماوه‌ی‌ نێوان ساڵه‌كانی‌ 1923 ـ 1926 له‌ نێو كۆماری‌ سوسیالیستی‌ ئازه‌ربایجان دامه‌زرا. به‌ڵام به‌ هۆی گوشاره‌سیاسییه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیه‌ كه‌ توانی‌ راپه‌ڕینی‌ شێخ سه‌عید پیران سه‌ركوت بكا‌و پێ‌داهه‌ڵپێچانه‌كانی‌ ناسیونالیسته‌كانی‌ ئازه‌ربایجانی‌ سۆڤیه‌ت به‌ شكه‌ست بهێنێ‌.

له‌ ساڵی‌ 1946 له‌ شاری‌ مه‌هاباد كۆماری‌ كوردستان به‌ پشتیوانی‌ یه‌كیه‌تی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو دامه‌زراو دوای‌ یازده‌ مانگ به‌ هۆی ده‌وڵه‌تی‌ "قوام"‌و هاریكاری‌ سیاسی‌و دیپلۆماتیكی ده‌وڵه‌ته‌كانی‌ بریتانیا‌و ئه‌مریكا، روخا. هۆكاری‌ جۆراوجۆركه‌ بوونه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدان‌و رووخانی‌ كۆماری‌ كوردستان ده‌توانی‌ به‌ فاكتۆری‌ نێوخۆیی‌ (لاوازی‌ بزاڤی‌ دێموكراتیك له‌ ئێران به‌ گشتی‌‌و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت لاواز بوونی‌ كۆڵه‌كه‌كانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، پێكهاته‌ی‌ سیاسی ده‌وڵه‌ت، به‌ربڵاونه‌بوون‌و نفوزی‌ كه‌می‌ كۆمار له‌ به‌شه‌كان‌و ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها به‌ستێنێكی‌ شكێنه‌ر‌و بیری‌سوننه‌تی‌ كولتووری‌ كوردستان)‌و هه‌روه‌ها ده‌بێ‌ هۆكاری‌ ده‌ره‌كی‌ كه‌ بوو به‌ رۆڵێكی‌ مه‌زنی‌ له‌ سه‌ر رووداوه‌كانی‌ وڵات گێڕاوه‌‌و به‌ هۆكارێكی‌ كاریگه‌ر له‌ دامه‌زراندن‌و دواتر رووخانی‌ كۆماری‌ كوردستان ‌و ئازه‌ربایجان، ئاماژه‌ بكه‌ین. گۆڕانی‌ هێزی‌ له‌ جیهاندا كه‌ به‌ قازانجی‌ دوژمنه‌كانی‌ كوردستان ده‌گۆڕدرا، پشتیوانی‌ نێونه‌ته‌وه‌ی له‌ ده‌وڵه‌تی‌ ساوایی‌ كوردستان كه‌ له‌ بوونی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ده‌ره‌كی‌ په‌روه‌رده‌ ببوو تووشی نیگه‌رانی‌‌و له‌رزۆكی‌ كرد. ئه‌م دڵه‌راوكێیه‌‌و گۆڕانكارییه‌ له‌ نامه‌ی‌ "ئیستالین" بۆ "میرجه‌عفه‌ری‌ پیشه‌وه‌ری‌" سه‌ركۆماری‌ ئازه‌ربایجانی‌ باشوور‌و له‌ گه‌ڵ ته‌یاربوونی‌ هێرشی‌ ئه‌رته‌شی شه‌هه‌نشای‌ ئێران بۆ كوردستان‌و ئازه‌ربایجان به‌ روونی‌ ده‌توانین ببینین.

ئیستالین له‌و نامه‌دا رێكه‌وتی‌ 8ی‌ مه‌ی‌ 1946 بۆ پیشه‌وه‌ری‌ ده‌نووسێ‌: "ئه‌مریكاییه‌كان‌و بریتانییایه‌كان به‌ ئێمه‌یان گوتوه‌: ئه‌گه‌ر ئه‌رته‌شی سوور ده‌یهه‌وی‌ له‌ ئێران بمێنێ‌، بۆچی‌ ده‌بێ‌ ئه‌رته‌شی ئینگلیس نتوانێ‌ له‌ مسر، سوریه‌، ئه‌ندۆنزی‌و یونان‌و سوپای‌ ئه‌مریكاش له‌ چین، ئیسله‌ند‌و دانمارك بمێنن. به‌م هۆیه‌وه‌ ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ كه‌ ئه‌رته‌شه‌كه‌مان له‌ ئێران‌و چین بانگهێشت بكه‌ینه‌وه‌‌و به‌م شێوه‌یه‌ بیانوو بۆ ئه‌مریكا‌و ئینگلیش نه‌هێڵینه‌وه‌‌و بزاڤی‌ ئازادیخوازی‌ له‌ ته‌واوی‌ وڵاتانی‌ داگیركراو په‌ره‌پێ‌بده‌ین‌و به‌م شێوه‌یه‌ش سیاسیه‌تی‌ ئازادیخوازانه‌مان مه‌شرووع‌و كاریگه‌رتر ده‌كه‌ین". به‌م شێوه‌یه‌ كۆماری‌ كوردستان كه‌ درێژه‌ده‌ر‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ویسته‌كان‌و ئاره‌زووه‌كانی‌  له‌مێژینه‌‌و سه‌ركوتكراوی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد بوو، بووه‌ قوربانی‌ دژایه‌تی‌‌و ململانێكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ جیهانی‌ كه‌ له‌ واتای شه‌ڕی‌ سارد دا ده‌ركه‌وت.

له‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌لجه‌زایر له‌ ساڵی‌ 1975 جارێكی‌ دیكه‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد، ئه‌مجاره‌ له‌ باشووری‌ كوردستان تا راده‌یه‌ك به‌ هه‌مان هۆكاره‌كانی‌ كۆماری‌ كوردستانی‌ له‌ نێو بردبوو، سه‌ری‌ هه‌ڵدا‌و جارێكی‌ دیكه‌ نیشانی‌ دا كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ كورد هاوئاهه‌نگ‌و هاوته‌ریبی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئیستراتێژیكی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ زلهێزه‌كانی‌ جیهانی‌‌و پێكهاته‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌نووكه‌یی‌ جیهانی‌ هاوچه‌رخه‌، كه‌ له‌ گه‌ڵ دژایه‌تییه‌كان‌و خێشمه‌خێشه‌كانی‌ به‌رده‌وام وێناده‌كرێ‌، رێك ناكه‌وێ‌.

به‌ڕێوه‌بردنی‌ جیاوازی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌كی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ كوردستان

پێشینه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ واشێنگتۆن نیسبه‌ت به‌ مافی‌ نه‌ته‌وه‌كان له‌ هه‌ڵًبژاردنی‌ شێوازی‌ ژیانیان، له‌ لایه‌ن "ویلسۆن" سه‌ركۆماری‌ ئه‌مریكا له‌ كۆتایی‌ شه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانی‌ له‌ ساڵی‌ 1920له‌ چوارده‌ به‌نددا بڵاو كرایه‌وه‌. له‌ به‌ندی‌ دوازده‌دا باس له‌ "نه‌ته‌وه‌كانی‌ ژێرده‌سته‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌" دێنێته‌ ئاراوه‌، كه‌ كورده‌كان‌و ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ به‌رچاو ده‌گرێ‌. گۆڕانكارییه‌كانی‌ سیاسی‌و ئابووری‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناڤین‌و ئاڵۆزییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ دوو ته‌وه‌ره‌یی‌ بوونی‌ (دوو جه‌مسه‌ری‌) جیهان، ده‌وڵه‌تی‌ توركیه‌ی‌ وه‌ك پایه‌گا‌و ناوه‌ندێكی‌ جێی‌باوه‌ڕ‌و شیاوی‌ پشت ئه‌ستووربوون له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی‌ سۆڤیه‌ت بوو و ئاڵۆزی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌كی‌ و نێوخۆیی توركیه‌ له‌ روانگه‌ی‌ ئه‌مریكا‌و رۆژئاواوه‌ به‌ به‌ره‌یه‌كی‌ دژبه‌ یه‌كیه‌تی‌ سۆڤیه‌ت، خه‌ساری‌ ده‌گه‌یاند. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌مریكا‌و رۆژئاوا پشتیوانیان له‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد نه‌ده‌كرد. دانی‌ پارێزگای‌ موسڵ به‌ ده‌وڵه‌تی‌ تازه‌ دامه‌زراوی‌ عێراق له‌ نێوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ سه‌ده‌ی‌ بییسته‌م له‌ لایه‌ن بریتانیاوه‌ له‌ گه‌ڵ رێككه‌وتنی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ دانی‌  به‌شی زۆر له‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ شاری‌ كه‌ركوك له‌ پێناو رێككه‌وتنی‌ كۆشكی سپی‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌ بوو. ده‌وڵه‌ته‌كانی‌ دواتری‌ ئه‌مریكا به‌ به‌ستنی‌ رێكه‌وتننامه‌كانی‌ (سه‌عدئاباد، به‌غداد) كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ سارددا به‌راورد ده‌كرا، رۆڵێكی‌ به‌رچاوییان له‌ ئه‌ستۆ گرت. لایه‌نی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ركام له‌ به‌شداربووانی‌ رێكه‌تننامه‌كانی‌ ناوبراو هاریكاری‌‌و رێگه‌ڕه‌وێكی‌ هاوبه‌ش له‌ سه‌ركوتی‌ هه‌رجۆره‌ بزاڤێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ به‌ تایبه‌ت له‌ كوردستان دا پێكده‌هێنا.

رێكه‌وتننامه‌ "ئه‌لجه‌زایر" له‌ ساڵی‌ 1975، كه‌ خه‌باتی‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كورده‌كانی‌ باشور (عێراق) به‌ره‌وڕوی‌ شكه‌ست هێنا، به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌مریكا‌و رێژیمی‌ پاشایه‌تی‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا دابین ده‌كرد. گوشار بۆ بلووكی‌ رۆژهه‌ڵات كه‌ده‌وڵه‌تی‌ "ئه‌لبه‌كر ـ سه‌دام حسه‌ین" ئاشكراكردنێكی‌ نارێك‌و ناخوازراویی‌ ده‌رده‌خست‌و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ویه‌خه‌كردن‌و پشتیوانی‌ كردنێكی‌ به‌ڕواڵه‌ت له‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورده‌كانی‌ ته‌واو كرد‌و بواری‌ تێكشاندنی‌ رێك خست.

كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌كانی‌ ساڵه‌كانی‌ 1987 ـ 1988 كه‌ له‌ درێژه‌ی‌دا به‌سه‌دان هه‌زار كورد به‌ده‌ستی‌ رێژیمی‌ عێراق كوژران‌و كۆمه‌ڵگه‌ "خاوه‌ن شارستانیه‌ت"ی‌ جیهانی‌‌و ئه‌مریكاش دژكرده‌وه‌یه‌كی شیاویان نیشان نه‌دا. له‌ ره‌وتی‌ شه‌ڕی‌ كه‌نداوی‌ فاس له‌ ساڵی‌ 1991 بێجگه‌ له‌ راگه‌یاندنی‌ پشتیوانی‌ سه‌ركۆماری‌ ئه‌مریكا له‌ خه‌باتی‌ كورده‌كان‌و شێعه‌كان، ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌مریكا به‌ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانان‌و بێ‌هه‌ڵوێستی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نفال‌و ئاواره‌كردنی‌ به‌ میلیۆن كورد، ئه‌مه‌ پێشینه‌ی‌ تاریك‌و تاڵی‌ سیاسیه‌تی‌ ده‌ره‌كی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ نیسبه‌ت كێشه‌كانی‌ كورد هه‌ر له‌ هه‌مان سه‌رتاوه‌ تا ده‌یه‌ی‌ كۆتای‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌م نیشان ده‌دا.

چاوخشاندنه‌وه‌ به‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌كی‌ ئه‌مریكا له‌ كوردستان

كارتێكه‌ری‌ گۆڕانگارییه‌كانی‌ جیهانی‌ له‌ كۆتایی‌ ده‌یه‌ی‌ هه‌شتای‌ زایینی‌‌و ئاڵوگۆڕكانی‌ هێژموونی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ جیهان‌و به‌ تایبه‌ت له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ یه‌كیه‌تی‌ شۆڤیه‌تی‌ پێشوو، گه‌یشته‌ لووتكه‌، سیاسه‌تی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ "نه‌زمی‌ نوێی‌" جیهانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ بوو، بووه‌ هۆی گۆڕانكارییه‌كی‌ قووڵ. رێكخستنی‌ دوكترینی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناڤینی‌ گه‌روه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ "دێموكراسی" له‌ وڵاتانی‌ ده‌سه‌ڵاتخواز له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌راورد ده‌كرێ‌، له‌ گۆڕینی‌ تێڕوانینی‌ كۆشكی سپی‌ له‌ ته‌واوی‌ قۆناخه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ سارد، رۆڵی‌ وڵاتانی‌ توركیه‌‌و عه‌ره‌بستانی‌ سعوودی‌ (هاوپه‌یمانانی‌ سه‌ره‌كی ئه‌مریكا) له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌م كرده‌وه‌. له‌م روانگه‌وه‌ ده‌توانین به‌ گرنگی‌ ئیستراتێژی‌ نوێی‌ ئه‌مریكا له‌ هاریكاری‌‌و پشتیوانی‌ له‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستانی‌ باشوور، وه‌ك یه‌كگرتووییه‌كی‌ شیاو و دڵنیا بۆ قه‌یرانی‌ عێراق ناو به‌رین.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ لاواز بوونی‌ رێژیمی‌ سه‌دام حسێن له‌ عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا‌و بریتانیاوه‌، كه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فڕین(پرواز)ه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ رێژیمی‌ عێراق له‌ ئاسمانی‌ كوردستان‌و گوشاره‌كانی‌ سیاسی‌و ئابووریشی‌ ته‌واو ده‌كرد، وره‌ی‌ خه‌باتی‌ كورده‌كانی‌ به‌هێز ده‌كرد‌و گۆڕانی‌ به‌سه‌ر تێڕوانینی‌ سیاسی حزبه‌كانی‌ به‌ئه‌زموون‌و به‌شدار له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی كوردستان دا، هێنا.

ئیستراتێژی‌ نوێ‌ له‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد

رێكه‌وتننامه‌ی‌ "الجزایر" كه‌ بووه‌ هۆی شكستی‌ كاتی‌ خه‌باتی‌ كوردستانی‌ باشوور، زه‌ربه‌یه‌كی‌ قورس‌و به‌هێز بوو كه‌ له‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد چ له‌ ده‌روونه‌وه‌و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ راشه‌كاند‌و بواری‌ بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌سه‌ر مێژووی‌ خه‌باتی‌ سیاسی كورده‌كان چ له‌ رووی‌ پێكهاته‌وه‌‌و چ له‌ رووی‌ ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیددی‌ له‌ نێوان به‌شه‌كانی‌ زانای‌ كۆمه‌ڵگه‌ رۆشنبیری‌ كوردستان پێكهات. بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دوره‌په‌رێزكردن‌و له‌به‌رچاونه‌گرتنی‌ پرسی نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ مێژووی‌ سه‌دساڵه‌ كورده‌كان به‌ره‌وڕوو بووه‌، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ره‌وشی هه‌ستیار‌و گۆڕانی‌ شیاوی‌ هێز له‌ ناوچه‌‌و جێهاندا توانی‌ فه‌زایه‌كی‌ ئازادی‌ سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ نه‌بوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق‌و له‌ گه‌ڵ پشتیوانی‌ بیره‌ پێشكه‌وتووه‌كان‌و مرۆڤدۆستانه‌ی‌ جیهانی‌‌و له‌باربوونی‌ وڵاتانی‌ رۆژئاوایی‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا له‌ به‌شێكی‌ كوردستان (باشوور) جێگیر بێ‌.

ئه‌م گۆڕانكارییه‌ ته‌نیا له‌ قه‌واره‌دا پێك نه‌هات، به‌ڵكوو ئێستراتێژی‌ جوڵانه‌وه‌یش له‌ ده‌روونه‌وه‌ تووشی گۆڕانێكی‌ قووڵ كرد‌و نێوئاخنی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌كی‌ جوڵانه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سوننه‌تی‌‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ بیرێكی‌ چه‌پگه‌رایی‌ دامه‌زرا بوو،  به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئارام كه‌وته‌به‌ر پێداچوونه‌وه‌.

"یه‌كیه‌تیی‌ سۆڤیه‌ت، بزاڤی‌ كورده‌كانی‌ هێزێكی‌ هه‌مانه‌كراوی‌ دژه‌ئێمپریالیسی‌ ده‌ژمارد"

سه‌رلێ‌شێواوی‌‌و ناهۆمێدی‌ له‌ بیره‌چه‌په‌كان، كه‌ له‌ روخساری‌ یه‌كیه‌تی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو وێنا كرابوو، له‌ نێوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌یه‌ی‌ هه‌تای‌ زایینی‌ سه‌رنجی‌ حزبه‌ كوردییه‌كانی‌ به‌ره‌و رێ‌وشوێنه‌ سیاسیه‌كانی‌ جیهان راكێشا.

شئینتیمای‌ حزبه‌كوردییه‌كان (حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، پارتی‌ دێًموكرات، یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ كوردستانی‌ عێراق) به‌ ئه‌ندام بوون له‌ سوسیال دێموكراتی‌ ئورووپا، نیشانه‌یه‌ك له‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر بیر‌و هزره‌كانی‌ رابردوو نیشان ده‌دا  كه‌ له‌گه‌َل پێداچوونه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌م حیزبه‌ كوردییانه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ گۆڕانی‌ دروشمی‌ خوموختاری‌ بۆ فێدڕاڵی‌، نموونه‌ زه‌قی‌ ئه‌م لایه‌نگرییه‌ نوێیه‌ له‌  بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد ده‌ژمێردرێ‌. بیری‌ نوێی‌ لایه‌نگری‌ ئێستراتێژیك له‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورددا ده‌بێ‌ له‌ قۆناخی‌ یه‌كه‌مدا به‌ چه‌ند هۆكاری‌ كاریگه‌ ببه‌ستینه‌وه‌. یه‌كه‌م: خولی‌ خێرای‌ گۆڕانكارییه‌كان له‌ جێهان‌و ناوچه‌ (شۆڕشی‌ ئیسلامی‌ ئێران، شه‌ڕی‌ ئێران‌و عێراق، گۆڕانه‌ سیاسییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان، درزبردنی‌ بنه‌ما سیاسی‌و تیۆرییه‌كانی‌ سۆڤیه‌ت‌و وڵاتانی‌ سوسیالیستی‌) دواتر، كاركردی‌ ئاڵوگۆڕه‌كان‌و زانیارییه‌ سیاسی‌و كولتوورییه‌كان له‌ ئاستی‌ جێهاندا، كه‌ له‌گه‌ڵ شۆڕشی تێكنۆلۆژی‌، شنه‌بای‌ ئازادی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵكردوه‌، هه‌روه‌ها هۆكاری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ گرنگ وه‌ك، جێبه‌جێ‌ بوونی‌ چینه‌كان له‌وڵاتانی‌ دابه‌شكه‌ری‌ كوردستان، كه‌ به‌ توێژی‌ نوێنجی‌ كۆمه‌ڵگا گیانێكی‌ تازه‌ی‌ ده‌به‌خشی، هۆكاره‌ ماددیه‌كانی‌ گۆِانگارییه‌كانی‌ تیۆری‌‌و سیاسی له‌ بزاڤی‌ سیاسی نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان بوون، رێكخستنی‌ ئێستراتێژی‌ نوێی‌ بزاڤی‌ مومكین كردوه‌.

به‌ سه‌رنجدان به‌ هۆكاره‌ مێژووییه‌كانی‌ سه‌دساڵه‌ی‌ رابردووی‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد، ده‌توانی‌ گرنگی‌ ژئۆپۆلتیك‌و ژئۆئیستراتێژیكی‌ كوردستان له‌ پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌مجۆره‌ ناو به‌رێ:

1ـ سیاسیه‌تی‌ ده‌ره‌كی‌ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كی‌ به‌ربڵاو ‌و به‌رینی‌ وڵاتانی‌ زلهێزی‌ جیهان‌و له‌ په‌له‌ی‌ یه‌كه‌مدا ئه‌مریكا‌و وڵاتانی‌ پیشه‌یی‌ ئورووپا دامه‌زراوه‌.

2ـ رێگه‌‌و بانی‌ بنه‌ڕه‌تی‌‌و ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ خه‌باتی‌ كورد له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كان‌و دابه‌شكراو (ئێران، سوریه‌‌و توركیه‌) پێكهێنانی‌ سیستمێكی‌ فیدراتیو له‌ رێگه‌ی‌ لاوازكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوه‌ندی‌ (توركیه‌)‌و تێكه‌وه‌پێچانی‌ ریژیمگه‌لێكی‌ توتالیتر له‌ (ئێران‌و سوریه‌) بنیاتنراوه‌.

3ـ ژئۆپۆلتیكی‌ كوردستان خاوه‌نی‌ گرنگییه‌كی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ له‌ ناوچه‌‌و جیهان دا.

4ـ هه‌ڵكه‌وتنی‌ كوردستان له‌ دراوسێیه‌تی‌ چوار وڵات به‌ تایبه‌تمه‌ندی‌‌و ئێعتبارێكی‌ دیاری‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌، فاكتۆره‌ زه‌قه‌كانی‌ دیكه‌ ـ كه‌ ئاماژه‌یان پێ‌كرا ـ گرنگی‌ ژئۆئێستراتێژی‌ كوردستان له‌ رۆگه‌ی‌ سه‌قامگیری‌‌و ئاسایشی ناوچه‌دا ده‌رده‌خات.

5ـ بزاڤی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد راستییه‌كی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌. بێجگه‌ له‌ په‌ره‌نه‌سه‌ندی‌ سیاسی له‌ رابردوودا، له‌م یان ئه‌وه‌ به‌شه‌ی‌ كوردستانی‌ دابه‌شكراو، خاوه‌ن پێشینه‌یه‌كی‌ درێژماوه‌‌و ریشه‌ی‌ له‌ نیشتمان، مێژوو و كولتوور و سوننه‌ته‌ دێرینه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رین بوه‌‌و پێگه‌یشتن‌و په‌روه‌رده‌ی‌ رۆژله‌دوای‌ رۆژی‌ سه‌ر به‌ ئیراده‌ی‌ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه‌، جیا له‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد.

6ـ مێژووی‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد به‌ مه‌به‌ستی‌ پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ هه‌ركام له‌ به‌شه‌كانی‌ كوردستان له‌ قۆناخگه‌لێكی‌ چڕ‌وپڕ تێپه‌ڕ بووه‌. نه‌بوونی‌ ئێستراتێژییه‌كی‌ دیاری‌ كراو، نه‌بوونی‌دوور بینی‌ سیاسی‌و هۆكاره‌كانی‌ به‌رده‌م‌و نه‌رێنی‌ له‌ قۆناخه‌جیاوازه‌كانی‌ مێژوو، تا گه‌یشتن به‌ ئێستراتێژییه‌كی‌ هاوبه‌ش‌و دامه‌زراندنی‌ كۆمارێكی‌ فیدڕاڵ له‌ به‌شی‌ باشوور (عێراق) كوردستان، قۆناخگه‌لێكی‌ دژوار‌و ره‌نجهێنه‌ره‌ كه‌ له‌ مێژووی‌ سه‌دساڵه‌ی‌ كوردستان دا ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ بووه‌.

سه‌رچاوه‌:

ماڵپه‌ڕی‌: "اخبار روز"

نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

اهمیت ژئوپلتیک و ژئوستراتژیک کُردستان

اهمیت ژئوپلتیک و ژئوستراتژیک کُردستان
در مناسبات بین المللی


جنبش ملی کُرد واقعیتی است انکار ناپذیر. علیرغم تکامل نیافتگی سیاسی در گذشته، در این و یا آن بخش از سرزمین تقسیم شده کُردستان، دارای سابقه ای طولانی و ریشه آن در سرزمین، تاریخ و فرهنگ و سنتهای دیرین ملت کُرد گسترده گردیده است و رشد و بالندگی روز افزون آن تابع اراده هیچ ملت و کشور دیگری، جز ملت کُرد نیست

دکتر اسعد رشیدی (دکترای روابط بین الملل)


ادامه مطلب>>>
نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

سێ‌ كوچكه‌ی‌ بۆچوونی‌ گرووپه‌ ئسوولیه‌كان
سێ‌ كوچكه‌ی‌ بۆچوونی‌ گرووپه‌ ئسوولیه‌كان
ته‌كفیر
هیجره‌ت
تیرۆر
سه‌رهه‌ڵدانی‌  كۆمه‌ڵه‌ی‌  ته‌كفیر ‌و هیجره‌ت  له‌هزر ‌و  بیروباوه‌ڕه‌كانی‌ (سه‌ید قوتب ‌و  شوكری‌ مسته‌فاوه‌ ) سه‌رچاوه‌ی‌  گرتووه‌، یه‌كه‌م  كۆمه‌ڵه‌ش  به‌ناوی‌ ( ته‌كفیر وهیجره‌ت ) له‌ سه‌ر ده‌ستی‌ ( شوكری‌  ئه‌حمه‌د مسته‌فای‌ ) ئه‌ندامی‌  ئیخوان  مسلمین  له‌میسر له‌ دوای‌ ساڵی‌ 1971 ه‌وه‌  درووست  بوو،  له‌‌و  كاته‌وه‌  تا ئێستا  تێڕوانین ‌و  بۆچوونه‌كانی‌ ( قوتب ‌و شوكری‌ ) بوونه‌ته‌  بنه‌مای‌ سه‌ره‌كی‌  گرووپه‌  ئسووڵیه‌كان ...................

ئاماده‌كردنی‌ ‌ونووسینی‌ : جه‌لال كشوه‌ردووست diako_j @yahoo.com


ادامه مطلب>>>
نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

ئا یا مرۆڤـ به‌ دوای‌ هۆیه‌كان (أسباب ) بكه‌وێت یان دوای‌ خواوه‌ند بكه‌وێت ؟
 ئا یا مرۆڤـ به‌ دوای‌ هۆیه‌كان (أسباب ) بكه‌وێت یان
دوای‌ خواوه‌ند بكه‌وێت ؟
سه‌ره‌تا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ باس له‌ هێندێك له‌‌و ئایه‌تانه‌ ده‌كه‌ین ، كه‌ باسی‌ وشه‌ی‌ ( السبب )ی‌ تێدا هاتووه‌ ‌و پاشان له‌ مه‌نزوورێكی‌ ئایینیه‌وه‌ باس له‌ سبب ده‌كه‌ین .
...............................


ادامه مطلب>>>
نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

كونوانسیۆنی‌ لابردنی‌ هه‌موو جۆره‌ هه‌ڵاواردنێك دژبه‌ژنان :

كونوانسیۆنی‌ لابردنی‌ هه‌موو جۆره‌ هه‌ڵاواردنێك دژبه‌ژنان :

 جلال کشوردوست

په‌سند كراوی‌ 18ی‌ دسامبری‌ 1979 ( 27ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1358 ) ــــ بریارنامه‌ی‌ ژماره‌ 180/34كۆری‌گشتی‌ رێكخرای‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

 ده‌سه‌ڵاتی‌ جێ‌به‌جێ‌ كردن به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 27 ( 1 ) سێهه‌می‌ سیپتامبری‌ 1981 ( 12ی‌ خه‌رمانانی‌ 1360 )

ده‌وڵه‌ته‌كانی‌ ئه‌ندام له‌م كونوانسیۆنه‌:


ادامه مطلب>>>
نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

پێویستی‌ جۆدایی‌ دین له‌ ده‌وڵه‌ت
 

پێویستی‌ جۆدایی‌ دین له‌ ده‌وڵه‌ت

 جلال کشوردوست

         مه‌سه‌له‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ فیكری‌ عیلمانی‌ و جیا كردنه‌وه‌ی‌ ئایینه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌م  جیاكردنه‌وه‌ به‌ یه‌كێك له‌ داهێنانه‌ هه‌ره‌  گه‌وره‌كانی‌ له‌م  باره‌یه‌وه‌  له‌م  قه‌ڵم ده‌درێ‌ . هه‌ڵبه‌ته‌  له‌ پاڵ دابشكردنی‌ و لێك جیا كردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاته‌ به‌و مانایه‌ ئایین پێش ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ سیسته‌مێكی‌ حوكم و فه‌رمانروایی‌ روخسارێكی‌ یان ئاگاییه‌كه‌ زیاتر ئه‌دگاریكی‌ ده‌روونی‌  هه‌یه‌ و راسته‌ و خۆ تاكه‌كه‌س ده‌خاته‌ به‌رامبه‌ر خۆیی‌ و ئه‌وی‌ دیكه‌ واته‌  به‌ پله‌ی‌  یه‌كه‌م وه‌ك سیسته‌مێكی‌  ئه‌خلاقی‌ دێته‌ به‌رچاو، ئێمه‌ زۆر له‌وه‌ دڵنیاین ئه‌گه‌ر ئایین ببێته‌ سیسته‌مێكی‌  حوكم و فه‌رمانروا و سنووری‌ ده‌روونی‌  تاكه‌كه‌س و ئه‌خلاقی‌ گشتی‌ ببه‌زێنێ‌، زیان به‌  ئایین خۆی‌ ناگه‌یه‌نێ‌؟ به‌ هه‌مان شێوه‌ش سیسته‌می‌ علمانی‌ به‌ مانای‌  ئه‌وه‌ نایه‌ت سیسته‌مێك  بێ  دژ به‌ ئایین،چونكه‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ ئائین ئه‌و كاته‌ راسته‌وخۆ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ چه‌وسانه‌وه‌ی‌ ئائینی‌ هه‌بێ‌ واته‌ چه‌وسانه‌وه‌ی‌ ئائینی‌ له‌ لایه‌ن زۆربه‌ بۆ كه‌مایه‌تی‌ زیان له‌لایه‌ن مه‌زهه‌بێك ۆب مه‌زهه‌بێكی‌ دیكه‌...هتد كه‌واته‌ عیلمانیه‌ت زیاتر به‌و مانه‌یه‌ دێت ده‌وڵه‌ت له‌ باوه‌ڕ هه‌ر باوه‌رێك جیا بكرێته‌وه‌  و ئازادی‌ بیرو ئائین و چۆنیه‌تی‌ بیر كردنه‌وه‌ و ئازادی‌ تاكه‌كه‌سی و گروپو دامه‌زراو بپارێزێ‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا پڕاكتیكردنی‌ هه‌ر مه‌زهه‌بێك یان ئائینێك ده‌بێ به‌و په‌ڕی‌ ئازادی‌ جێ به‌جێ‌ بكرێ. من له‌و باوه‌ڕه‌ دام سیسته‌می‌ عیلمانی‌ سیسته‌مێكه‌ چونكه‌ هه‌ر له‌ زوویكه‌وه‌ له‌ سه‌ر بنچینه‌ی‌ (ئازادی‌، یه‌كسانی‌، برایی‌) دامه‌زراوه‌ به‌ تێكهه‌ڵكێش به‌ رووانین و بۆچونه‌كانی‌ ئه‌مرۆی‌ سیسته‌می‌ حوكمی‌ دێموكراسی و مافی‌ مرۆڤ و ئه‌رك و مافی‌ تاكه‌كه‌س، گرو پو دامه‌زراو و ده‌وڵتی‌ قانون و حكومه‌تی‌ دێموكراسی ده‌بێ‌ باشترین مودێلێك بێ و باشترین فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بێ‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ‌ هه‌ر كۆمه‌لێكی‌ مه‌ده‌نی‌دا بگونحێ‌.........


ادامه مطلب>>>
نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

پیشوازی:

پیشوازی:

دامه‌زارانی‌ كانوونی‌ نووسه‌رانی‌ كورد له‌ ئێران، ده‌سپێكی‌ خه‌باتێكی‌ مودێڕن‌و ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نبوونه‌وه‌‌و په‌ره‌سه‌ندنی‌ وێژه‌‌و كولتوور‌و زمانی‌ كوردی‌. ئه‌گه‌ر مێژووی‌ زمان‌و وێژه‌ی‌ كوردی‌ له‌ كوردستانی‌ ئێران لێك بده‌ینه‌وه‌، ئه‌وا له‌ كۆماری‌ كوردستان به‌دواوه‌، تا هه‌نووكه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ خۆێندن‌و نووسین به‌ زمانی‌ زگماكی‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ خۆی بنووسێ‌و له‌ دیارده‌كانی‌ بكۆڵێته‌وه‌. واته‌ ده‌بێ‌ بڵێن كه‌ زمان‌و كولتورێكی‌ سه‌رلی‌شێواو له‌ كوردستانی‌ ئێران‌و قه‌یرانێكی‌ ده‌ست‌وپێگیردایه‌. بۆیه‌ له‌ره‌وشێكی‌ ئاوه‌ها دا، نووسه‌ران‌و خامه‌ره‌نگینه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران، له‌ هه‌نگاوێكی‌ فه‌رهه‌نگی‌دا بۆ پاراستن‌و هه‌وڵ بۆ گه‌شه‌ی‌ زمانی‌ كوردی‌، دامه‌زارنی‌ ناوه‌ندێك بۆ نووسه‌ران‌و یه‌كگرتووی‌ نووسه‌رانی‌ كورد له‌ ئێران، جۆرێك هاوئاهه‌نگی‌‌و رۆچوون به‌ره‌وه‌ خه‌باتێكی‌ مودێڕن‌و هه‌وڵدانێكه‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ كولتورو زمان.

من به‌ نۆبه‌ی‌ خۆم، هیوای‌ سه‌ركه‌وتن‌و به‌رداوام بوونیان بۆ ده‌خوازم‌و هیوادارم كه‌ بتوانن كه‌لێنكی‌ خاڵی‌ له‌ ئه‌ده‌بیات‌و وێژه‌ی‌ كوردی‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌‌و بۆشاییه‌كانی‌ وێژه‌ی‌ كوردی له‌ كوردستانی‌ ئێران پڕبێته‌وه‌‌و ئه‌و سه‌ر لێ‌شێواوییه‌‌و نامۆبوون له‌ ناسنامه‌ی‌ نه‌وته‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كێك له‌ فاكته‌ گرنگه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بوون ده‌سه‌لمێنێ‌ له‌و قه‌یرانه‌ رزگار بكه‌ن.

هه‌ر بژین‌و بمێنن بۆ راژه‌گوزاری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد

ناوه‌ندی‌ خنجیلانه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناڤین

15/11/1385

کانون نویسندگان کرد اعلام موجودیت کرد

"کانون نویسندگان کرد با در پیش گرفتن این  راه معنوی و برای تضمین واقعیتی به نام نویسنده ی کرد در کنار تمام نویسندگان جهان، قلم های کرد را گرد هم می آورد و خانه ای بنا می کند تا کوشش معنوی و قابلیت های نویسندگان کرد، اندیشه و قلم و ایشان را برای نوشتن عشق ،خانواده ای بالنده بیافریند. خدمت عاشقانه و وفادارانه را آرمان کرده ایم تا دل و روان خود را در کیهانی از قلم و اندیشه به میهمانی آفتاب آوریم و احساس یکی بودن را در طلب درونی به فعلیت و عمل بیاراییم..."

کانون نویسندگان کرد روز شنبه 14 بهمن ماه موجودیت خود را اعلام و آغاز به فعالیت نمود.پیمان یاریان دبیر و سخنگوی این کانون در گفتگو با شارنیوز ضمن اعلام این خبر مهمترین اهداف تشکیل کانون نویسندگان کرد را اینگونه برشمرد" معرفی و گسترش هویت و فرهنگ ملی کرد ،  تلاش در جهت رسمیت بخشی حقوقی به زبان کردی ، دفاع از آزادی اندیشه ،قلم و بیان ،  دفاع از حقوق نویسندگان، روزنامه نگاران و هنرمندان کرد"

سخنگوی کانون نویسندگان کرد همچنین اظهار داشت"از هنگامی که تصمیم به تشکیل کانون نویسندگان کرد گرفتیم با بیش از 300 نفر از نویسندگان و اصحابان قلم کرد در سراسر جهان تماس گرفته و ضمن کسب اجازه از آنان ،نظر آنان را نیز جویا شده و سعی کردیم پیشنهاد های آنها را نیز لحاظ نماییم"

یاریان در پاسخ به سوال شارنیوز در مورد نشرایط عضویت در این کانون اظهار داشت"در اساسنامه موقتی که توسط هیات موسس موقت تهیه شده است ، پایبند ی به ضوابط منرج در آیین نامه ی داخلی "کانون". دارا بودن حداقل 15 نوشتار ( مقاله ، گزارش ، شعر ، داستان کوتاه یا بلند ) در مطبوعات رسمی داخلی یا  تارنما های رسمی ، تالیف یا ترجمه ی یک عنوان کتاب و یا ارایه ی اثری که به لحاظ ابداع و نو آوری به تایید شورای مرکزی کانون رسیده باشد.  مدیران مسوول جراید در صورت تمایل شخصی و بنا به درخواست ، به عنوان شرایط عضویت در کانون نویسندگان کرد تعیین شده است."

سخنگوی موقت کانون همچنین افزود"در اساسنامه سه نوع عضویت رسمی،غیر رسمی و افتخاری تعریف شده است و در صورت لزوم ، مجمع عمومی یا شورای مرکزی می توانند شرایط عضویت را در موارد خاص در نظر نگرفته و شرایط دیگری اضافه کنند"

یاریان ضمن تاکید بر موقت بودن هیات موسس و اساسنامه تدوین شده گفت"مجمع عمومی که در اسفند ماه تشکیل خواهد شد مسئول انتخاب اعضای اصلی،علل البدل و دبیر و سخنگوی کانون نویسندگان کرد است و اعضای هیات موسس تنها وظیفه تشکیل این کانون ،و فراهم آوردن بستری جهت فعالیت نویسندگان کرد را برعهده داشته اند"

وی گفت"کانون نویسندگان کرد هیچگاه وارد فعالیت های سیاسی نخواهد شد و ضرورت تاریخی باعث شده این کانون تاسیس شود"

دبیر موقت کانون نویسندگان کرد همچنین به نام چند تن از اعضای هیات موسس کانون نویسندگان کرد اشاره کرد:بهزاد خوشحالی،صلاح خدیو،محمد علی توفیقی،محمد صدیق کبودوند،بهمن توتونچی،انور ساعدی،پیمان یاریان،سیمین چای چی،سوران سلیمی،لیلا مدنی و آکو کردنسب"

 

 

نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

دریژه ی بابه تی بناژوخوازی ئیسلامی چییه؟ به شیوه ی pdf
ِبناژۆ خوازی‌(بونیادگه‌رایی‌) ئیسلامی‌ Fundamentalism چیه‌؟

                                            

 جلال كشوره‌ردووست

به شی کوتایی به شیوه ی pdf

نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

نه‌ته‌وه‌خوازی‌‌و به‌جیهانیبووون

نه‌ته‌وه‌خوازی‌‌و به‌جیهانیبووون

ن: فرد هالیدی‌                  ترجمه‌: احمد علیخانی‌                     وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: ئه‌فراسیاب گرامی‌

نه‌ته‌وه‌خوازی‌ چ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئیدۆلۆژی‌‌و چ له‌ فۆرمی‌ بزاڤه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا، له‌ نۆژه‌ن بوونه‌وه‌ی‌ جیهانی‌ هاوچه‌رخ رۆڵێكی‌ گرنگی‌ هه‌بووه‌. به‌م حاڵه‌ له‌ هاتنه‌ باسه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌خوازی‌ بۆ نێو كتێب‌و پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ماوه‌یه‌كی‌ زۆر نیه‌. هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌خوازی‌ به‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كیی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شه‌ڕ له‌ رۆژئاوا تا ساڵی‌ 1995 ده‌زانن، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌ چاوێكی‌ سووكه‌وه‌ ده‌ڕوانن كه‌ وڵاتانی‌ داگیركه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌كانی‌ جیهانی‌ سێهه‌م به‌ دیاری‌ هێناوه‌‌و هه‌روه‌ها به‌ یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ناعه‌قڵانی‌ ـ هه‌رچه‌نده‌ دووری‌ هه‌ڵگره‌ ـ  پێوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ژمێردرێ‌.


ادامه مطلب>>>
نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

ِبناژۆ خوازی‌(بونیادگه‌رایی‌) ئیسلامی‌ Fundamentalism چیه‌؟

به شی یه‌كه‌م                                            

 جلال كشوره‌ردووست

به شی دووهه م:

دیارده‌ نۆێ‌كانی‌ بناژۆخوازی‌

له‌ ئاڵمانی‌ فیدراڵ یه‌كێك له‌‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ كۆتایی‌ ده‌هه‌ی‌ هه‌شتای‌ زاینیی‌دا سه‌رنجی‌ بیروڕای‌ گشتی‌ جیهانی‌ بۆ لای‌ بناژۆخوازی‌ ڕاكێشا "تووماسمایر" كارناسێكی‌ زانستی‌ سیاسی‌  بوو. ناوبراو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رسووڕهێنه‌ر له‌ زۆرێك له‌ گۆرَه‌پانه‌كاندا دیارده‌گه‌لێكی‌ هاوشێوه‌ په‌یدا كرد كه‌ ده‌یتوانین له‌ ژێر واتای‌ بناژۆخوازی‌دا بیگونجێنیی‌. "تووماس مایر"ده‌ركه‌وتنی‌ بناژۆخوازی‌ به‌هه‌موو رواڵه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كانیه‌وه‌ به‌و شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌  پێناسه‌ ده‌كات...........

 


ادامه مطلب>>>
نوشته شده توسط افراسیاب گرامی | موضوع: | لینک ثابت |

لينك بالس پنگوين Penguin Linksbox


 
Copyright © 2006 - Site bus: افراسیاب گرامی & Designer: Hessam Sedaghati